Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هه‌ولێر.. لە ئەمڕۆوە خاوەن زەوییەكان دەتوانن سەردانی شارەوانی بكەن بۆ تاپۆكردنی زەوییەكانیان

هەولێر-KDP.inf- سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری تاپۆكردنی زەوییەكانی تۆبزاوەی ئەحمەد، كە لە سنووری شارەوانیی پێنجی هەولێرە، چووەتە واری جێبەجێكردنەوە و لە ئەمڕۆشەوە خاوەن زەوییەكان دەتوانن سەردانی شارەوانی بكەن بۆ تاپۆكردن و بەناوكردنی زەوییەكانیان.

سامان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سەرجەم زەوییەكانی كەرتی تۆبزاوەی ئەحمەد بڕیاری تاپۆكردنیان بۆ دەرچووە، بۆیە لە ئەمڕۆوە ئەو كەسانەی كە وەك قەرەبوو زەوییان وەرگرتووە یان بە دابەشكردن لە حكومەت وەریان گرتووە، دەتوانن بێن زەوییەكانیان بەناو بكەن و تاپۆیان بكەن.

 سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، پرۆسەی بەناوكردنەكە بە شێوەیەكی ئاسایی و یاسایی پێویستی بەوەیە، كە رسومات و رێكارە یاساییەكان تێبپەڕێنێت، كە ئەویش چەند رۆژێكی پێویستە، بەڵام لەوانە گرنگتر ئەوەیە كە بڕیاری تاپۆكردنیان بەردەستە و هیچ كێشەیەكیان نییە.

 

هێدی كاكەیی