Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپاسنامەیەك لە لایەن بنەماڵەى میرانی ئەنوەربەگى بێتواتەوە

بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان

سوپاسنامەیەك لە لایەن بنەماڵەى میرانی ئەنوەربەگى بێتواتەوە

بە ناوى بنەماڵەكەمان و عەشیرەتى خۆشناو، سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراستەى سەرجەم چینوتوێژەكانى هەرێمى كوردستان و عێراق دەكەین، كە لە مەراسیمى هێنانەوە و بەخاكسپاردن و پرسەى، خوالێى خۆش بێت، كاك سردار، لەگەڵمان بەشدار بوون.
سوپاسى تایبەتى جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانى دەكەین كە بە ناردنى پرسەنامە و ئامادەبوونى نوێنەرى تایبەتی خۆى، كاك سیداد بارزانى لەگەڵمان بەشدار بوو.
سوپاسى جەنابى كاك نیچرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەكەین كە لە ڕێگاى تەلەفۆنەوە لە پرسەكەماندا بەشدار بوو.
سوپاسى جەنابى كاك مەسروور بارزانى، سەرۆكى حكوومەتى هەرێمى كوردستان دەكەین، كە خۆى لە پرسەكەماندا بەشدار بوو،
سوپاسى سكرتێر و ئەندامانى مەكتەبى سیاسی و سەركردایەتى و تەواوى مەكتەبە ناوەندییەكان و لق و ناوچە و ڕێكخراوەكان دەكەین، كە لە پرسەكەماندا بەشداربوون. هەروەها سوپاسى پەیوەندییەكانى پارتى لە توركیا دەكەین كە دەورێكى كاریگەریان هەبوو لە ئاسانكارى بۆ هێنانەوەى تەرمى خوالێخۆشبوو.
سوپاسى بەڕێوەبەر و كارمەندانى ئاسایش و تەواوى ستافى فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر دەكەین، كە هاوكاریى تەواویان كردین .
سوپاسى تەواوى سەرۆك و سكرتێر و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان دەكەین، كە لە پرسەكەماندا بەشدار بوون و لە خەمەكانیان كەم كردینەوە.
سوپاسى تەواوى وەزیر و پەرلەمانتارە بەڕێزەكانى كوردستان و عێراق دەكەین كە لە پرسەكەدا لەگەڵمان بەشدار بوون و، سوپاسى یەكێتیى زانایانى ئایینى و دادوەر و یەكە ئیدارییەكان بەگشتى و شێخانى تەریقەت و مامۆستایانى زانكۆ و ڕیشسپى و پیاو ماقووڵان و  نوێنەرى تەواوى ئایین و ئایینزاكان دەكەین.
سوپاسى فەرماندەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش و كارمەندانى هاتوچۆ دەكەین، كە ئەركیان كێشا لە ڕێكخستن و بەڕێوەچوونى پرسەكەمان.
سوپاسى دیپلۆماتكاران لە هەرێمى كوردستان و سەرۆكعەشیرەتەكانى هەرێمى كوردستان و سەرۆكعەشیرەتەكانى برا عەرەبەكانمان لە ناوەڕاست و خوارووى عێڕاق دەكەین.
بەتایبەت و لە دڵەوە سوپاسێكى  هەمیشەییی تەواوى خزم و دۆستان و كەسوكارى خۆشناوەتیمان دەكەین، كە هاوخەم و پەرۆش بوونە لە پرسەكەدا و وەفادارییان دووپات كردەوە و ئەوەتان نیشان داین، وەك چۆن لە ڕابردوودا بە هاوكاریى ئێوەى دڵسۆز توانیومانە خزمەتێكى بچووك پێشكەش بكەین، لە داهاتووشدا بە هاوكاریى ئێوە خزمەتى زیاتر پێشكەش بە گەلەكەمان و خزمان و دۆستان و عەشیرەتەكەمان دەكەین.
سوپاسێكى گەرمى تەواوى گەنج و لاوانى خۆشناوەتیش دەكەین كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هاوخەم و پرسەدار بوون.
لە كۆتاییدا داواكارین لە خواى گەورە، بەهەشتى فراوان دوامەنزڵگاى خوالێخۆشبوو بێت.
سەبر و ئارامى بە هەموو لایەك ببەخشێت. (انا للە و انا الیە ڕاجعون)

                                                                         بنەماڵەى
                                                               میرانى ئەنوەربەگى بێتواتە
                                                                     ١٩/١٠/٢٠١٩