Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڕۆژئاواوە کۆ دەبێتەوە"

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕەوشی ئاڵۆزی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانیش کۆ بوونەتەوە.

نزار مەلا غەفار، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکفراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆ بووەوە و تێیدا بڕیار درا ڕۆژی سێشەممەی دابێت پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە کۆ ببێتەوە."

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا چەند پرسێک باس دەکرێن، بەڵام ھەڵوێستی پەرلەمان لەبارەی ڕەوشی ئاڵۆزی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەخرێتە ڕوو، بەتایبەتی بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ھەرێمی کوردستان لەنێو ئەو ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە."

نزار مەلا غەفار گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا ھەر فراکسیۆنێک وتارێکی دەبێت و بە ناوی فراکسیۆنەکەیەوە ھەڵوێستەکەی دیاری دەکات، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران ناتوانن قسە بکەن، بۆ ئەوەی موزایەدەی پێوە نەکرێت."

قائید میرۆ