هەولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگا و بان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی بۆ ته‌واو كردنی تونێلی پیرمام ته‌رخان كردووه و بڕیاره تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ته‌واو بكرێت و به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێته‌وه.
سدقی ئامێدی، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "كاركردن له تونێلی پیرمام به‌رده‌وامی هه‌یه و رێگاكه ته‌واو بووه و ته‌نیا كێشه‌ی ته‌كنیكی ماوه ته‌واو بكرێت و كاریشی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ته‌واو بكرێت.
ئامێدی گوتیشی، "پێشتر كێشه‌ی دابین كردنی پاره‌هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت و له‌ئێستاشدا پاره‌ی بۆ دیاریكراوه و ته‌نیا ماوه كاری كاره‌بایی و ته‌كنیكی ته‌واو بكرێت، هەروەها پلان دانراوه تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ته‌واو بكرێت و دواتر به‌ڕووی هاووڵاتیان و شوفێراندا بكرێته‌وه.
بڵند ئیبراهیم