Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەتی هەرێم، بەر لە هاتنی وەرزی زستان رێگاوبانەکان نۆژەن دەکرێنه‌وه‌

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی هەرچوار پارێزگاکە تەرخانکردووە، کە بڕیارە لە ماوەی دوو مانگی دابێت سەرجەمی رێگاوبانەکان نۆژەن بکرێنەوە.

جوتیار عادل گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، کە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێم تەرخانکراوە.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەر لە هاتنی وەرزی زستان و بە ماوەی دوو مانگ و نیو نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان جێبەجێ دەکرێن.

 

خێڵان بەختیار