Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجومەن سبەی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری كرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت‌، سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و بڕیارە پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری بكرێت.

كەنعان خەیلانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند‌: "بڕیارە سبەی پێنجشەممە،‌ ‌كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە بچێت، كە تایبەتە بەو گۆڕانكارییانەی لەسەر پۆستی پارێزگار دەكرێت، وەكو فراكسیۆنی پارتیش كاندیدی خۆمان پێشكەش كردووە و سیڤیی كاندیدەكەشمان كە (د. فرسەت سۆفی)ـیە، بە نووسراوی فەرمی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە و، داوامان كردووە لە بەرنامەی كار دابنرێت، بۆیە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن سبەی پێنجشەممەیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری كرد".‌

خەیلانی راشیگەیاند: "لە كۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجومەندا، كاندیدی ئێمە (د. فرسەت سۆفی) ئامادە دەبێت و بەرچاوڕوونیی خۆشمان هەیە كە كاندیدی ئێمە بە دەنگێكی باش بۆ پۆستی پارێزگار هەڵدەبژێردرێت".

 

نەشوان بەرزنجی