Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پەنجا و هەشت ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول

هه‌ولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پەنجا و هەشت ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول پەیامێكى راگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئەمڕۆ پەنجاو هەشت ساڵ بە سەر هەڵگیرسانی  شۆڕشی مەزنی ئەیلول تێدەپەڕێت کە بە درێژترین و مەزنترین شۆڕشی گەلی کوردستان دادەنرێت بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر .  

شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە یازدەی ئەیلولی 1961 دەستی پێکرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد ، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەک سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە و کوردستان ببووە پەناگەی هەمووی ئازادیخوازانی عێراق.

ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە و پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرە بەشدارەکانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە ، بەها و پرنسیپە بە نرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن وەک خۆڕاگری و  پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە و خەڵکی کوردستانیش بە هەمان گیانی تەبایی و یەکڕیزی پارێزگاری و داکۆکی لە ماف و دەسکەوتەکانیان بکەن .

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و

سەری رێز و نەوازش  بۆ شەهیدانی کوردستان .

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

11 ی ئەیلولی 2019