Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیوا رزگار: گۆڕانكاری بەسەر مۆڵەتی شوفێریدا دێت

هەولێر-KDP.info- پڕۆسەی یەكخستنی مۆڵەتی شوفێری و تابلۆ و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستانیش ئاشكرای كرد، كۆمپانیایەكی ئەڵمانی خەریكی گۆڕینی سیستەمەكەیە و لە دوای تەواوبوونی، دەكەوێتە كار.

لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆسەی گۆڕینی تابلۆ و مۆڵەتی شوفێری بەردەوامی ھەیە، بەڵام گۆڕینی سیستەمەكە دراوە بە كۆمپانیایەكی ئەڵمانی و ماوەیەكی پێویستە تا رێكارەكانی گۆڕینی ئەو سیستەمە كۆتایی دێت و دەست بە گۆڕینی ساڵیانە و مۆڵەتی شوفێری دەكرێت و بە شێوەیەكی سەردەمیانە رێك دەخرێنەوە".

لە ئێستادا مۆڵەتی شوفێری چەند جورێكە و مۆڵەتی تایبەت و گشتی و ماتۆڕسكیل و نێودەوڵەتییش ھەیە.

لیوا رزگار عەلی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "مۆڵەتی شوفێری ھەموو جورەكانی یەك شت دەبێت، بەڵام لەسەر مۆڵەتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت جوری مۆڵەتەكە چییە، بۆ نموونە مۆڵەتەكە تایبەتە یان كرێیە، دیاری دەكرێت، بەڵام لە رووی شكڵەوە یەك شێوەیان دەبێت و لەسەر مۆڵەتەكە ھێما ھەیە بۆ ھەر جۆرە مۆڵەتێك".

 

قائید میرۆ