هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی گواستنەوە و گەیاندن لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019 بڵاو دەكاتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 5 پڕۆژە لە كەرتی خزمەتگوزاری ئەنجام دراون، كە 3 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 2 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانییەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.
لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی گواستنەوە و گەیاندنیش، دەردەكەوێت كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی دووسەد و بیست ملیۆن و هەشتا و نۆ هەزار دۆلار و لەسەر ڕووبەری حەوت دۆنم دووجا ئەنجام دراون.
لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵدا بە كۆی گشتیی كەرتەكان، بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراون.
هێدی كاكەیی