هەولێر-KDP.info- رۆژی شه‌ممه 17ـی8ـی2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا، رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا سوپاسی پێشوازی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یشی بۆ راگه‌یاندنی كۆتایهێنانی ئه‌ركه دیپلۆماسیه‌كه‌ی بوو له عێراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام و پته‌وتر بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كورد له‌بیرناكه‌م.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ بۆ رامۆن بلیكوا خواست و ئاماژه‌ی به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا كرد و ته‌ئكیدیكرده‌وه له پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌قامگیری و ئارامی و پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند و به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر وه‌سفكرد.