Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگریی عێراق دەكات

هەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ـی٨ـی٢٠١٩ له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.