Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی جەژنی قوربان لە موسڵمانان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و پیررۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەکەین و، هیوای بەختەوەریی و ئاسوودەیی بۆ گەلی خۆمان و تەواوی گەلانی جیھان دەخوازین.

جەژنی قوربانی پیرۆز، جەژنی گەردن ئازایی و لێبووردەییە، جەژنی خێروخۆشیی و بەرەكەتە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی و موسڵمانان، بۆیە ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر پتەوتركردنی رۆحیەتی پێكەوەژیان و تەبایی لە نێو تەواوی كۆمەڵگەو پێكهاتە جیاجیاكانی گەلەكەمان.

ئاواتەخوازین جەژنی پیرۆزی قوربان موژدەبەخشی خۆشگوزەرانی و خێروخۆشی بێت بۆ گەلەكەمان و بۆ كۆتاییھاتنی دەردەسەریی و مەینەتییەكان و گەیشتن بە ئامانج و داخوازیە رەواكانمان.
  
جارێكی دیكە جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو لایەك پیرۆز بێت... كوردستانیش هەر لە پێشكەوتن و ئاوەدانیی و ئارامیی دا بێت.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/8/2019