Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونکردنەوەیەک لە سەر گەڕاندنەوەی موچەی ١٣ ھەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت

هەولێر-KDP.info- ھەندێ کەنالی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی ١٣ ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستۆتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکە.

لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە ٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی ٢٠١٩/٨/٧ بڕیاری لە سەر دراوە.

حکومەتی ھەرێم مولکی ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستانە و ھەر بریارێکیش لە لایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بە بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاوڵاتیان دەکەن. ھەروەک بەرێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکیی ھێلەگشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە.

ھیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکومەت ڕەچاوی ئەم بنەمایە بکەن.

جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان