Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی سکاڵای تۆمار کرد

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایان تۆمار کردووە، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا لە کاتی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، کەرکووکیش بگرێتەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لە کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەکە پارێزگای کەرکووکیش بگرێتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە فەرمیی سکاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردووە.

خەسرۆ گۆران لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، پارتی بە فەرمی سکاڵای لە دادگای فیدرالیی عێراق تۆمار کردووە، هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە، کە کاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری کردبێت.

بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە کەرکووکیشەوە بەڕێوە بچێت.

 

خێڵان بەختیار