Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد‌

هەولێر-KDP.info-  له‌ دیدارێكی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن سه‌ردانی به‌ڕێزیان كردبوو، شاندی میوان وێڕای پیرۆزباییکردن و دووپاتکرده‌وه‌ی پاڵپشتیی خۆیان بۆ به‌ڕێزیان، ڕۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ڕابردوودا له‌ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌رز نرخاند.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/7/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕ ێوه ‌چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و هاوكارییان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه‌ پێداگری له‌سه‌ر ڕۆڵی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.