هه‌ولێر-KDP.info- ئاسایشی هه‌ولێر له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردن له چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسووڵخانەی تورکیا و هاووڵاتییەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
17/7/2019