دەربەندیخان-KDP.info- کارەکانی تایبەت بە تەواوکردنی پێنجەمین گەورەبەنداوی ھەرێمی کوردستان به‌رده‌وامە و لە کۆتاییی مانگی ١١دا تەواو دەبێت. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تێچووى پرۆژه‌كه‌ى بۆ 23 ملیار و 722 ملیۆن دینار به‌رز كرده‌وه.
بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سنووری دەربەندیخان و ساڵی ٢٠١١ به‌ردى بناغه‌ى داندرا و بڕى 16 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كرا، بڕیار بوو له ماوه‌ى 4 ساڵدا ته‌واو بكرێـت، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە پرۆژەکە تا سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كارەکانی ڕاگیرابوو.
ئەکرەم ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەنداوی دێوانە لە دوای بەنداوی دووکان، دەربەندیخان، دھۆک و ئاوەسپی، پێنجەم گەورەترین بەنداوە لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا کارەکانی بەباشی بڕواته پێشەوە، تا کۆتاییی مانگی ١١ تەواو دەبێت و لە ڕووی گلدانەوەی ئاوەوە دەبێتە پێنجەمین بەنداوی ھەرێمی کوردستان."
ناوبراو ئاشكرایشى كرد، به ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، تێچووى پرۆژه‌كه به‌رز كراوه‌ته‌وه، كه بڕى تێچووه‌كه‌ى 23 ملیار و 722 ملیۆن دیناره.
بە گوتەی ئەکرەم ئەحمەد، ڕووباری دێوانە کە سەدەکەی لەسەر دروست کراوە، سەدا ٨ی داھاتی ئاوی سیروان پێک دێنێت، ھەروەھا بەباشی کار لە پرۆژەکەدا دەکرێت و بە تەواوبوونی دەتوانێت ٢٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو بەنداوە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی دەربەندیخان و دەوروبەری دەبێت و كه‌میى ئاوی ئه‌و ناوچه‌یە چاره‌سه‌ر ده‌كات. ھەروەھا بۆ سامانی گشتی و ژینگەی ئەو ناوچەیە و جووتیارانیش بەسوودە.
ھەڵکەوت محەمەد