Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە حەوت وەزیری كابینەی نوێدا دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی سەرپەرشتیكردنی ئاڵوگۆڕی وەزیرەكان لە ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە حەوت وەزیری كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ھاتووە: "ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە حەوت وەزیری دیكەدا دەكرێت لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كە بریتین لە وەزیری داد، وەزیری تەندروستی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزیری شەھیدان و ئەنفالكراوان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و وەزیری رۆشنبیری".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ھەفتەی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ لە چەند وەزیرێكدا كرا و وەزیرە نوێیەكانی كابینەی نوێ دەستبەكار بوون.

 

بڵند ئیبراھیم