د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
له‌دوای 30 ی ئه‌یلولی 2018 و پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر و پتر له‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی بۆهه‌ر هه‌شت كابینه‌كانی پێشوو هه‌مان بوو، رۆژی 10 ی ئه‌م مانگه مه‌سرور بارزانی به‌رنامه‌ی كاری – كارای كابینه تازه‌كه‌ی حكومه‌ته به‌هێزه‌كه‌ی راگه‌یاند و رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
گوتمان مه‌سرور بارزانی، كارنامه و به‌رنامه‌ی كابینه به‌هێزه‌كه‌ی راگه‌یاند. حكومه‌تی به‌هێز، به‌رهه‌می له‌دایك بوونی به‌رنامه و دروشم و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كه له 30ی ئه‌یلولی ساڵی پاردا به زۆرینه‌ی ده‌نگ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی بۆ( كوردستانێكی به‌هێز و به‌هێزتر ) مسۆگه‌ر كرد و له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و دونیاش سه‌لماندییه‌وه بێ پارتێكی به‌هێزی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، كوردستانێكی بێ هێز و كۆمه‌ڵگایه‌كی لاواز دێته به‌رهه‌م و هاوكێشه‌كانیش نه‌ك هه‌ر لاسه‌نگ ده‌بن، به‌ڵكو ئیراده و ویستی نه‌ته‌وه‌ییش زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه و فشار و هه‌ژموونه هه‌میشه‌ییه‌كانی له‌ناوچوونی قه‌واره و كیانه‌كه.
ئه‌وه‌یان واقیعی حاڵی ئه‌و باردۆخه‌ی كوردستان بوو، به له‌به‌ر چاوگرتن و به‌رزنرخاندنی رۆڵ و پێگه‌ی پارت و لایه‌نه نیشتیمانییه كوردستانییه‌كانیش، له دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستان له نێو بارودۆخێكی چه‌قبه‌ستووی نێو هه‌ژموون و فشاره‌كاندا قه‌تیس مابوو.
له‌و ئان و ساته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا و له نێو دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسییه‌كاندا كه كابینه‌ی نۆیه‌م له‌دایك بوو، وه‌ك به‌رهه‌می خه‌باتی په‌رله‌مانی و حكومه‌تداری قۆناغی دیموكراتی و مه‌ده‌نی دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و درێژهپێدهرێكی ئه‌و رێبازه‌یه تا به خوێنی تازه و كاره‌كته‌ری دیكه‌ی كارا، حكومهتمهداری كاراتر و به‌هێزتر و سهنگینتربێ.
گهرههندێ له جومگه‌كانی ئه‌و كابینه تازه‌یه له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌كی زێڕینی رۆژه سه‌خته‌كانی كابینه‌ی ههشتهمهوهش خۆی بینا بكاته‌وه، زۆر ئاساییه، چونكه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به‌ر له هه‌ر كه‌سێكی دی و باشتر له كه‌سانی دیكه‌ش هه‌ست به قۆناغه‌كانی به‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات. زۆرباش ئاگاداره و زۆر باشیش ئه‌و راستییانه‌ی له به‌ر چاوه، كه حكومه‌تی نێچیرڤان بارزانی له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی دوایدا چه‌ندین گرفت و كێشه و ئاسته‌نگی مه‌زنی له به‌رده‌مدا هه‌بووه. گرنگترینی ئه‌و گرفتانه‌ش به سهرهقهلهمێكیش بێ ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن :
یه‌كه‌م: بڕینی بودجه و مووچه له سه‌رده‌می مالیكی – عه‌بادی وه‌ك ئاگادارین چۆن بوو و چۆن پیاده‌كرا.
دووه‌م: هێرش و په‌لامار و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و داگیركاری و جینۆساید‌كردن و ئاواره‌بوونی هه‌زاران به هه‌زاری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌و رووكردنه هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له ملیۆنانی ئاواره و لێقه‌وماوان باری گران و ده‌ردی گران بوون، له سۆنگه‌ی داعشه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌تا و به‌ڵایانه بوون یه‌خه‌ی كوردستان و مرۆڤایه‌تییان گرت.
سێییه‌م: پرسی مه‌زنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دواتر لێكه‌وته و ده‌رهاویشته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و هێڕش و په‌لاماره‌كانی پردێ وسحێلا، رووداو و پرسێكی وا ئاسان نه‌بوون وه‌ك هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن له گۆشه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن و ده‌یبینن.
له‌و نێوه‌ند و گێژاوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كوردستانی تێكه‌وتبوو، گه‌ر ژیری و حیكمه‌ت و ئاینده‌بینی دیبلۆماسییانه‌ی سه‌رۆك و رابه‌ری به ئه‌زموون مه‌سعود بارزانی نه‌بوایه و جێبه‌جێی كاره دبلۆماسیه میانڕهوهییهكهی نیچیرڤان بارزانی پیاده‌ی نه‌كردبایه، قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌و كرانه‌وه به رووی جیهانی ده‌ره‌وه له دوای ریفراندۆم دره‌نگتر ده‌كه‌وتنه‌وه سه‌ر واری واقیع و سه‌ر راسته‌ڕێی ده‌سه‌ڵات و حوكمداری كوردستانێكی یه‌كگرتوو.
له راستی دا ئه‌و چه‌مكه نادیارانه‌ی پشت په‌رده‌ی كاری سیاسیی و كارگێڕی ده‌وڵه‌تی ( ڕۆڵ، پێگه، پایه، كاره‌كته‌ر، كه‌سایه‌تی ) كاریزمایین، به درێژایی مێژووی خه‌بات، په‌روه‌رده‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه و خانه‌واده و قوتابخانه‌یه‌ی بارزانه و، وه‌ك بینیمان كه‌سایه‌تییه‌كان، كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌وانن پیاوی خاوه‌ن پره‌نسیپی ساته‌كانی ته‌نگانه و قه‌یرانه‌كان. ئه‌و كاریزماییهش له حیكمه‌ت و ژیری ئه‌و رێباز و رێچكهیهوه سه‌ریهه‌ڵداوه كه رێباز و په‌یڕه‌وی - له سه‌ركه‌وتن مه‌غروور نه‌بوون، له شكست نا‌ئومێد نه‌بوون- هی باوكه، بۆته بۆماوه و كه‌لتووری خه‌بات و تێكۆشانی پتر له 100 ساڵه‌ی خه‌بات و تێكۆشان، هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی پێشه‌نگی بزاڤی ناسیونالیستی شۆرشگێرییه‌وه تا ساتی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته رێچكه و رێباز.
وه‌ك بینیمان، له دوای كاره‌ساتی داگیركردنی كه‌ركووك، گه‌ر ئه‌و كاریزمایه‌ی كاره‌كته‌ر و رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، نه‌ك هه‌ر كه‌ركووك، هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیشمان له ده‌ست ده‌چوو.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی چاوه‌روانكراو و جێ ئومێدی جه‌ماوه‌ره.
ئه‌و، كوڕی باوكی خۆیه‌تی، باوك پێشمه‌رگه و سه‌رۆك و رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ناوونیشان و سومبولی پرسێكه دوور له سازش و بگره و به‌رده و گه‌نگه‌شه‌ی سه‌فسه‌تانه.
ئه‌و، گه‌نجی لێوه‌شاوه‌ی ژووره رووناكه‌كانی ده‌زگای ئاسایش و پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نییه، خاوه‌ن ئه‌زموونه، له هه‌ولێره‌وه سه‌ركردایه‌تی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی كوردستان ده‌كات و به‌رنامه و نه‌خشه‌ڕێگای حكومه‌ته تازه‌كه‌ی به خاكه‌ڕایی و بێ بریق وباق پێشكه‌ش ده‌كا و، ناونیشانێكی ساده‌ی وه‌ك ( هێله گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی كوردستان)ی پێده‌به‌خشێ.
چاودێران و شرۆڤه‌كاران كه ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه ده‌خوێننه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و راستییه‌ی كه‌وا به‌رنامه‌ی كاره‌كه، نه هێلی گشتی بوون، نه سه‌ره‌قه‌ڵه‌م، به‌ڵكو نه‌خشه‌ڕێگا بوون، نه‌خشه‌ڕێگای به‌رنامه‌ی كارای حكومه‌تی كوردستانی دوای شه‌ڕ و گرفت و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان. ئه‌و نهخشهرێگایهش خۆی له هه‌میشه چاكسازی و به‌دواداچوون و گه‌شانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری ژێرخانی ئابوری و توانای سامانی مرۆیی زیاتر ده‌بینێته‌وه‌و ئامانجیش هه‌ر هێنانه‌دی ئه‌و دروشمه‌یه حكومه‌تێكی به‌هێز بۆ كوردستانێكی به‌هێزی دوور له قۆرغكاری و گه‌نده‌ڵی.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان، له‌سه‌ر بنچ و بنه‌وانی باوانی درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی شارستانیی و مرۆیی نه‌وه‌ی تازه‌ی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تمه‌داری ده‌دات و له نێو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵچوون و داچوونه‌ی باردوخی ناوچه‌كه‌دا، كابینه‌ی پێش خۆی چه‌نده جوان و چه‌نده به‌هێز بوو، كابینه‌ی نۆیه‌م جوانتر و به‌هێزتر ده‌كات و ئه‌زمونی حكومهتمهداری كوردستانی به پشتیوانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و رێنمایی و پشتگیری رابه‌ر و سه‌رۆك بارزانی باشتر و پته‌وتر ده‌چه‌سپێنێ .
ئه‌و پشتیوان و پشتگیرییه له هه‌ردوو ئاستی به‌رزدا، چۆن مایه‌ی خۆشحاڵی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كوردستانه، ئاواش هێز و توانا و سه‌نگێكی دیكه‌یه. بۆیه هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر پره‌نسیپ و پرسه مه‌زنه‌كان ناكرێت.
ئه‌و، مه‌سرور بارزانی پیاوه ئاوریشمه پۆڵاینهكهیه، نه‌ك پیاوی مه‌حاكم ته‌فتیش، بۆیه زۆر پێویسته وێنه‌كه وه‌كو خۆی به جوانی و دره‌وشاوه‌یی له چوارچیوه ره‌نگینه قهشهنگهكهیدا ببینرێت.