فەڕەنسا-KDP.INFO- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا دەڵێ: " ئەمڕۆ رێککەوتننامەی دەستەخۆشکبوون لە نێوان شارەوانی پاریس و پارێزگای هەولێر واژۆ کرا.
د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت:"
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ئان هیلداگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس رێککەوتنى ده‌سته‌خوشكبوونیان لە پاریس واژۆکرد، کە ئامانجەکەی بەدیهێنانی دۆستایەتی و هەماهەنگی و گۆڕینەوەی ئەزموون و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و گونجاوترە بۆ شارى هەولێر و پاریس ."
د.عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى، ڕاشیگه‌یاند ،" رەشنووسی رێککەوتنەکە شەش بەند لەخۆدەگرێت و باس له ئالۆگۆرییه‌كان ده‌كات بۆ به‌ره‌و پێشچوونى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانى دیکە و، هۆیه‌كانى هاتووچۆ و، گه‌یاندن و چۆنیه‌تى داڕشتنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى شار و، پاراستنى شوێنه‌وارى مێژوویى و، په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كه‌لتوورى و گه‌شتوگوزارو رۆشه‌نبیرى و وه‌رزشى، هه‌روه‌ها كێشه‌كانى تر‌ى ناوشار وه‌كو به‌رێوبردن و خۆل و خاشاك و دووباره ریسایكلینى شته‌كان و سروشت و سه‌وزایى نێو شار."
دۆڵه‌مه‌ڕى ، گوتیشى :" له رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه لایه‌نى تریش ده‌توانێت بێته ناو ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه وه‌كو ده‌زگاى فه‌ڕه‌نسى بۆ به‌ره‌و پێشچوون و بوژاندنه‌وه، یان وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌كى و وه‌زاره‌ته‌كانى تریش به رێككه‌وتنى هه‌ردوو لا، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى یه‌كترى بكه‌ن، له خاڵێكى تریش هاتووه هه‌ولێر به‌شدار ده‌بێت له گشت كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه شاره‌وانى پاریس ساز ده‌كات چ له پاریس یاخود ده‌ره‌وه، بۆیه له‌ئێستاوه هه‌ولێر داوه‌ت كراوه بۆ دوو كۆنفرانسى نێوده‌وه‌ڵه‌تى جیهانى یه‌كه‌میان له كۆتایى مانگى 10 له كۆبنهاگنى پایته‌ختى دانیمارك و، ئه‌وه‌ى تریش له كۆتایى ساڵ له پایته‌ختى كه‌مبۆدیا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وێش هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیى داوه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ شاره‌كانى تریش ئه‌نجام بدات.
ده‌شڵێ، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش به رێگاى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتى فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر ده‌كرێت".
له باره‌ى گرنگى رێككه‌وتنامه‌كه‌ش نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا گوتى :" شارى پاریس جگه له‌وه‌ى ناوه‌ندێكى گرنگى سیاسى جیهانه و پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسایه، بڕیارى سیاسى گرنگى به‌ده‌سته‌وه‌یه و گه‌وره‌ترین شارى ئابوورى ئه‌ورووپایه و، پێنجه‌م شارى گه‌وره‌ى جیهانه، به‌شارێكى مودێرن و كۆن ناسراوه له‌رووى گه‌شتیارى یه‌كه‌مه له سه‌ر ئاستى جیهان، هه‌روه‌ها له رووى بۆن و فاشین و هۆیه‌كانى هاتووچۆ و بواره‌كانى تر زۆر پێشكه‌وتووه، شارى هه‌ولێر ده‌توانێت سوود له‌و شاره‌زاییى و پێشكه‌وتننانه وه‌ربگرێت ."
ئێواره‌ی رۆژى پێنجشه‌ممه 11/7/2019 له شاره‌وانیی پاریس به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی فه‌ڕه‌نسا،كۆبوونه‌وه، واژووكردنى ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى ئه‌مڕۆش دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دێت، پێشتریش سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس دوو جارى تر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، یه‌كه‌میان له‌ساڵى 2015 و جارى دووه‌میش له مانگى چوارى ئه‌مساڵ بوو .
نه‌شوان به‌رزنجى