Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا بە توندی ئیدانەی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوە دڵتەزێنانه‌ ده‌كات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێت.

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی  قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

12ـی 7ـی 2019