Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێواز فایه‌ق ده‌كات.

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا ئومێد ده‌خوازێت به‌یه‌كه‌وه‌ باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

"بەڕێز رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، ئومێد دەخوازم لەو ئەرکە نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیش لە هەرێمی کوردستان پەیوندییەکی بەهێز و تۆکمە بێت، بۆئەوەی بتوانین بەیەکەوە باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەین.

هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

11/7/2019