Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕێواز فایه‌ق ده‌كات

پاریس-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ خاتوو ڕێواز فایه‌ق به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌رێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بەڕێز خاتوو د. ڕێواز فایەق،

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دەخوازم.

پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاساییی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌. هیوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاریى هه‌موو فراكسیۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بین بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى دیموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سیسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

لەگەڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان