Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌عد حه‌ریری پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info-  له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز سه‌عد حه‌ریری هه‌روه‌ها پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆهه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.