Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عێراق و بانكی نێودەوڵەتی ڕێككەوتنی پێشخستنی كەرتی كارەبایان لە پارێزگاكانی باشوور ئیمزا كرد

 

هەولێر-KDP.info-  د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی ڕێككەوتنی پرۆژەی پێشخستنی سیستەمی كارەبای لە پارێزگاكانی باشووری عیراق لەگەڵ خاتوو یارا سالم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی ئیمزا كرد.

 

لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلان وپڕۆگرامی حكوومەت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان عیراق وكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وسوود وەرگرتن لە پسپۆڕی وشارەزایی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، ئەمڕۆ یەك شەمە 7/7/2019 د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی ڕێككەوتنی پرۆژەی پێشخستنی سیستەمی كارەبای لە پارێزگاكانی باشووری عیراق لەگەڵ خاتوو یارا سالم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی ئیمزاكرد.

ئەم پرۆژەیە كار بۆ زیاتربوونی هێز ووزەی كارەبا ورێكخستنی دەكات ئەمە جگە لەدووبارە بونیادنانەوە ودروستكردنەوەی هێڵەكانی گواستنەوەی وزە ودابەشكردنی ودانانی هێڵی تازە ووێستگەی لاوەكی وسیستەمی زانیرای بۆ پێشخستنی توانای تۆڕی كارەبا وگەیشتنی بۆ هاووڵاتیان.

شیاوی باسە ئەم پرۆژەیە خزمەت بە 2.5 ملیۆن هاووڵاتی لە پارێزگاكانی بەسڕا وموسەننا و زیقار و میسان دەگەیەنێت.