د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
له ماوه‌ی رۆژانی 2 و 3 ی ئه‌و مانگه‌دا، له شاری سنه كۆنگره‌ی ناودارانی كورد سازكرا، رێوره‌سمی رێزلێنان له ناودارانی كورد ، له زانكۆی كوردستان سنه چه‌ندی ده‌چێته خانه‌ی كاری فه‌رهه‌نگی وكلتوری وخه‌مخۆری تاران بۆ زمان و ئه‌ده‌ب و كلتوری كوردی، ئه‌وه‌نده‌شی ده‌چێته خانه‌ی كاری سیاسیی مه‌به‌ستدار به ره‌نگی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی.
وه‌ك بینرا، له ناوه‌رۆكدا ئه‌وه‌ی له سنه روویدا ده‌بوایه رووبدات، چونكه تاران، له‌و ساڵه‌دا به‌رامبه‌ر دوو كاری مه‌زنی رۆشنبیری و زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕوو داماو و شه‌رمه‌زار بوو، تا راده‌یه‌كی زۆر له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێوره‌سمی رێزلێنانه‌ی كه هه‌ولێر له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له لایه‌ن زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر بۆ كۆچه‌ربیركار زانای بواری بیركاری له مانگی مایس سازیكرد و دواتر له هه‌مان شوێن بۆ نووسه‌ر و مێژوونووسی ناوداری كوردی خۆراسانی كه‌لیموڵلای ته‌وه‌حودی سازكرا.
ئه‌و رێوڕه‌سمانه‌ی هه‌ولێر له ئاستی به‌رزی حكوومه‌تی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له قونسوڵگه‌ری وڵاتان و خودی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی خه‌ڵات و رێزڵێنانه‌كه‌ی به‌خشی و خاڵی هه‌ره‌گرنگیش له‌وه‌دابوو رابه‌ر و سه‌رۆك بارزانی له كات و ساتی خۆیدا پێشوازی له هه‌ردوو به‌رێزان كۆچه‌ر بیركار و كه‌لیموڵڵای ته‌وه‌حودی كرد هه‌موومان ئه‌وشمان له بیره له ئان و ساتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جیهانی فیڵدز بۆ بواری زانستی به كۆچه‌ر بیركار له شاری مه‌ریوان له گه‌ڵ به‌خشین و دابه‌شكردنی شیرینی به‌و بۆنه‌یه‌وه وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی له شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی بیركار له لایه‌ن خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و هه‌ستی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی به‌رزكرایه و هه‌ڵواسرا، به جۆرێ ده‌سه‌لاتدارنی ئه‌وێی نیگه‌ران و ته‌ریق كردبۆوه چونكه هه‌ستیان پێكرد ئه‌و كار و هه‌ست و نه‌ست ده‌ربڕینه له‌ناكاو عه‌فه‌وی و خۆبه‌خشیه، خۆشی جه‌ماوه‌رییه بێ به‌رنامه‌ی سیاسیی یه و مانابه‌خشه.
قسه له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ناودارانی سنه‌یه، كه ده‌بوایه تاران به‌م كاره هه‌ڵسێ و وه‌ڵامی هه‌ولێر بداته‌وه، گه‌ر وه‌ڵامێكی جیاوازیش بێ هه‌ر هیچ نه‌بێ له شه‌رمی هه‌ولێر ده‌رده‌چێ و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خاڵقیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی و چیتر خه‌ڵكی به گۆرانی(ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و .. دوژمن پێی خۆش بێ و پێی ناخۆش بێ بۆ نیشتیمانه‌كه‌م هه‌ر ده‌گه‌رێمه‌وه...) گه‌ر بۆ دژایه‌تی ئه‌وانیش نه‌گوترابێ، چیتر نه‌یار و ناحه‌زانی به‌خۆی خۆش ناكات و با عه‌بدوڵڵا په‌شێوی شاعیری ناوداری كورد و جیهانیش خه‌ڵات و ئاماده‌بوونی سنه ره‌تبكاته‌وه.
ئه‌و جۆره كاره رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییه بۆ ئێمه‌ی كوردی چ ئێران سازی بكا یا توركیا یا سوریا یا پێشتر به‌ر له راپه‌ڕینی ئازاری 1991 كه رژێمی به‌عس سازی ده‌كرد هه‌ر ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرایه‌وه و ئه‌وه‌شی لێده‌خوێندرێته‌وه كه مه‌به‌ستی سیاسیی و ریكڵام و میدیای سیاسیی له پشته و ته‌نیا مه‌به‌ست لێیی مه‌رامه رۆشنبیری و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگییه‌كه نه‌بووه و نییه.
له په‌نای ئه‌وه‌دا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه سوودی له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره كارانه وه‌رگرتووه و سوودی هه‌ره گرنگ و مه‌زنیش له‌وه‌دابووه، به‌و وڵاتانه بڵێ من وه‌ك كورد خاوه‌ن نیشتیمان و زمان و كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی خۆمم و له ئێوه ناچم و به ئێوه‌ش له‌ناو ناچم.
كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له زانكۆی كوردستان له سنه، هه‌نگاوێكی جوان و كارێكی باش بوو، پێویسته تاران له‌مه‌ودوا دان به زمانی كوردی بنێ وه‌ك زمانێكی فه‌رمی و بۆ بواری خوێندن و په‌روه‌رده و نووسین هه‌موو ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌م واڵا بكاته‌وه، چونكه زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد و ئاشتی خواز و مرۆڤدۆست و خزمه‌تكاری بیری مرۆڤایه‌تییه، ها ئه‌وه‌تانێ هه‌ر كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له سنه سه‌لماندی كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، خاوه‌ن نیشتیمان و خاك و ئاو و هه‌وا و ژینگه‌ی خۆیه‌تی، میوانی سه‌ر خاك و ژینگه‌ی كه‌س نییه، هه‌روا كۆنگره‌كه سه‌لماندی كه كورد له زانایێك زیاتر و له شاعیر و هونه‌رمه‌ندێك زیاتر و له نووسه‌ر و ئه‌دیبێك زیاتر و له ئه‌فرێنه‌رێك زیاتر و له ناودارێك زیاتری هه‌یه، وه‌ك خه‌ڵكی تر ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌و گه‌له، نیشتیمانی هه‌یه، وه‌لێ لێی داگیركراوه.