Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێکی پەرلەمان بۆ ھاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان دەچێتە بەغدا

 

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، کاری جددی دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی ھێزی پێشمەرگە ھاوتای ھێزە عێراقییەکان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی لیژنەکەیان سەردانی بەغدا دەکات.

 

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان، نەزار مەلا غەفار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەرنامەیەکی باشمان داناوە بۆ ئەوەی خزمەتی ھێزی پێشمەرگەی پێ بکەین و یەکەم ھەنگاویشمان کارکردنی جددی دەبێت بۆ ھاوتاکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی لیژنەیەکی ئێمە سەردانی بەغدا دەکات و تا دواھەوڵ بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەو کارە سەرکەوتوو بین."

نەزار مەلا غەفار گوتیشی: "ھەوڵ دەدەین لە وەزارەتی پێشمەرگەش ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک بگرنەوە و ببێتە یەک ھێز، چونکە ئەمە کاری وەزارەتی پێشمەرگەیە و کاری باشیشیان بۆ کردووە و ئێمەش ھاوکاری باشیان دەبین."

بڵند ئیبراھیم