به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ سه‌لاح شێخ فه‌تاح عه‌واڵانی
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوولی مه‌زن و که‌سایه‌تی دیاری کۆمه‌ڵایه‌تی(شێخ سه‌لاح شێخ فه‌تاح عه‌واڵانی)یمان پێگه‌یشت.
هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده کوردپه‌روه‌ر و به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزمانی عه‌واڵان و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.
له خودای مه‌زن داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی