Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 28ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر سڵاوی سەرۆك مەحموود عەباسی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیریی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەروەها برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا هەبوو.

هەر لەو كۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین و ڕەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل كرایەوە.