Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا عه‌لی توانا ده‌کات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونەرمەند و نووسەری ناودار خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی توانا کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

کۆچی دواییی هونەرمەند و نووسەری ناودار مامۆستا عەلی توانا خه‌مباری کردین، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزان و خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی مامۆستا عەلی توانا و سەرجەم هونەرمەندان و نووسەرانی کوردستان دەکەین.

مامۆستای خوالێخۆشبوو ساڵانێکی زۆر بە کارە هونەری و شانۆنامە و چیرۆکەکانی، خزمەتی هونەر و ڕۆشنبیریی گەلەکەی کردووە و لە پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکاندا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هەبووە.

ئارامی بۆ ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی توانا و  سەبووری بۆ خانەوادە و دۆستانی.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
2019/5/19