هەولێر-KDP.info- له پهیامێكدا ئهنجومهنى وهزیران پیرۆزبایى ساڵیادى دامهزراندنى له یهكێتیى مامۆستایانى كوردستان كرد، ئهمه دهقهكهیهتى:
(٥٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە سەرجەم مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەین، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر بە مامۆستایان و داکۆکیکردن لەماف و خواستە ڕەواکانیان.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیدا ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری هەبووە، ئێستاش وەک پێشەنگی خەباتی مەدەنی و شارستانی لە کوردستان خاوەن پێگە و کاریگەریی دیار و بەرچاوە.
مامۆستایانی کوردستان هەمیشە بە گیانی لەخۆبردوویی و بە ورەی بهرزهوه ئەرک و بەرپرسیاریهتیی خۆیان بەجێ گەیاندووە، بۆیە لە سەرکەوتنی هەر تاکێک و لە پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەماندا هەمیشە پشکی شێریان بەر دەکەوێ و چاوەڕوانی بەشداریی کارایان لێدهكهین لە هەر پرۆگرامێکی چاكسازى و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندندا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە بە ڕێزەوە لە پێگە و بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایانی کوردستانی ڕوانیوە و پەرۆشی دابینکردنی ژیانێکی باشتر و گوزەرانێکی ئەوتۆیە بۆیان کە شایانی پێگەی پیشە پیرۆزەکەیان بێت، ستایش و پێزانینی زۆریشی هەیە بۆ ئهو مامۆستایانهى به گیانی خۆڕاگری و هەڵوێستی دڵسۆزانەیان لە قۆناغى نەخوازراوی شەڕی داعش و بڕینی بودجە و کێشە داراییە چاوەڕواننەکراوەکاندا، نهیاهێشت پرۆسهى پهروهرده و خوێندن پهكى بكهوێت.
حکوومەتی هەرێم وەک هەمیشە پشتیوانی هەموو مافێکی ڕەوای مامۆستایانی کوردستانە و ستایشی ڕۆڵی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆ هەوڵ و تێکۆشانیان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و داخوازیی مامۆستایان و هەموو پشتیوانییەکیان دەکات.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.
سڵاو لە گیانی بەرز و پاکی مامۆستا شەهیدەکانی ڕێگای ڕزگاری و ئهوانهى ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی خوێندن و پەروەردەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان تەرخان کرد.
سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
15/5/2019