Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مێرگەسۆر.. بە هۆی شەڕی پەكەكە و توركیاوە هاووڵاتییەك شەهید بوو

مێرگەسۆر-KDP.info- بە هۆی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا لە چیای بۆتین لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، هاووڵاتییەك شەهید بوو، كە بۆ كۆكردنەوەی گژوگیای بەهاری رووی لە ناوچەكە كردبوو.

كۆڤان سەروكانی، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ هاووڵاتییەكی گوندی پێندرۆ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بۆ كۆكردنەوەی گژوگیای بەهاری رووی لە چیای بۆتین كردبوو، بەڵام بە هۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیاوە، شەهید بوو".

بە گوتەی سەروكانی، تا ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكە نەدۆزراوەتەوە و خەڵكی ناوچەكەش بە دوایدا دەگڕێن، بۆ ئەوەی بیهێنەوە و بە خاكی بسپێرن.

 

ڕابین شێروانی