Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی کرد

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/٥/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی کرد، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەركی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو.

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و وتی لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێمە و کەسوکاری شەھید و پێشمەرگەی کوردستان ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادەکەیان بێت.

ھەر لە ھەولێر لە شوێنی پرسەکە مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەیەکی خانەوادەی بەرێز غەفور خۆشناو کرد.