Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جێگری وەزیری دەرەوەی چیك: ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەده‌ین

 
هەولێر-KDP.info- کونسوڵخانەی چیک رایدەگەیەنێت، دەس بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەیشیان دەربڕیوە، کە حکوومەتی هەرێم نوێنەرایەتییان لە وڵاتەکەیاندا هەبێت.
 
لە کۆبوونەوەیەکیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە كۆنسووڵی گشتیی و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی چیك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، ‌كۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست بە پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی هەرێم دەکەنەوە، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن.
 
هەروەها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیشی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆكوەزیران بوو.
 
خێڵان بەختیار