هەولێر-KDP.info-كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه، وه‌ك هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی، ڕایگه‌یاند، خانه‌واده‌ى شه‌هیدان سه‌رپشك كراون كه شوقه یان پارچه زه‌وى وه‌ربگرن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى شاره‌وانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى سه‌رپشك كردووه كه شوقه یان پارچه زه‌وى وه‌ربگرن.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی، ڕایگه‌یاند: "وه‌زیرى شاره‌وانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسراوى بۆ هه‌موو شاره‌وانیه‌كان كردووه كه سه‌رپشك كراون و ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه هه‌ر خێزانێكى شه‌هید ئازاده له‌وه‌ى شوقه یان پارچه زه‌وى وه‌ربگرێ، ئه‌وانه‌ى شوقه‌یان ناوێ ده‌توانن پارچه زه‌وى وه‌ربگرن".
دابه‌شكردنى ئه‌م شوقه و زه‌ویانه له دهۆك جێبه‌جێ كراوه و ده‌ست به‌دابه‌شكرنى كراوه، وه‌ك هێڤیدار ئەحمەد ده‌ڵێ، ئه‌م نموونه‌یه له دهۆك سه‌رى گرت و ئه‌وانه‌ى ویستیان شوقه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ى ویستیان زه‌ویان وه‌رگرت ئه‌و كێشه له‌وێ كۆتایى پێ هاتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر و سلێمانى ماوه، ئه‌وانه‌ى كه‌ركووكیش له‌به‌ر وه‌زعى كه‌ركووك جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بڕیاریانداوه قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى شه‌هیدانى كه‌ركووك له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان بكه‌نه‌وه به پارچه‌ى زه‌وى.
سه‌باره‌ت به خۆبه‌خشه‌كانى شه‌ڕى داعش‌یش ناوبراو وتى، ئه‌وه‌ى كێشه‌یه تا ئێستا خۆبه‌خشه‌كانن كه له‌و شه‌ڕه به‌شداریان كردووه و شه‌هید بوونه، تاوه‌كو ئێستاش 47 حاڵه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بووه، پێوه‌ست به پێشمه‌رگه‌كانى رۆژئاواش كه شه‌هید بوونه، ده‌ڵێ ئه‌وانیش تاوه‌كو ئێستا یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه.
زۆرترین شه‌هیدى شه‌ڕى داعش له پارێزگاى دهۆك بووه كه زیاتر له600 شه‌هیدیان داوه، بۆیه پارێزگاى دهۆك هه‌وڵى دا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكاته‌وه و ده‌ست پێشخه‌رى كرد، بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره هیواداره له هه‌ولێر و سلێمانیش ئه‌و پرسه یه‌كلابكرێته‌وه، داواش ده‌كات له شوێنه‌كانیتر ئه‌و هه‌وڵه بده‌ن و هه‌مان هه‌نگاوى دهۆك بگرنه‌به‌ر چونكه ئه‌مه كه‌مترین نرخه بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشتر40ملیار دینارى ته‌رخان كردبوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان كه دروستكردنى شوقه بوو، له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه نه‌توانرا به‌شێكى شوقه‌كان ته‌واو بكرێت.
هێڤیدار ئەحمەد، ڕوونیشى کردەوە، ئه‌وه‌ى ماوه لاى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانه كه خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كیش ئازاده شوقه وه‌رده‌گرێ یان پارچه زه‌وى.
هه‌ر پێوه‌ست به شه‌هیدان و بریندارانى شه‌ڕى داعش هێڤیدار ئەحمەد ئاشکرای کرد، ئه‌م مانگه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا هه‌موو هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات مووچه‌ى شه‌هیدان و بریندارانى شه‌ڕى داعش سه‌رف بكات كه حكوومه‌تى به‌غدا مووچه‌ى ئه‌وانى له ئه‌ستۆ گرتووه.
دەشڵێت، بڕى پاره‌كه بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار دیناره.
هه‌ڵكه‌وت محه‌ممه‌د