Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەڵامێك بۆ ئەمیر كینانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق

هەولێر-KDP.info-  مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە قسەکانی ئەمیر کینانی راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق روونکردنەوەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

قسەكانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق (ئەمیر كینانی) لەبارەی  بابەتی سەرۆككۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقییە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو كابرایە لەوەتەی بووەتە ڕاوێژكار، هەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت.

لەوەڵامی قسە ناڕاستەكانیشیدا دەڵێین، ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆك كۆمار، دەبوو بە سەرۆك كۆمار.

مەحموود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

9ـی 2ـی 2019