Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا درایە بەر مووشەک

 

هەولێر-KDP.info-  مێدیاکان و کارمەندانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە پایتەخت دراوەتە بەر مووشەک.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی جۆرناڵ نیوز، باڵیۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوز کە ئاسایشەکەی باش دابین کراوە، ئەم بەرەبەیانە دوو مووشەکی پێوە نراوە.
کارمەندانی ناوچەی سەوز گوتوویانە، هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە کە هێشتا زیانەکانی نەزانراون، باڵیۆزخانە زەنگی وریاکەرەوەی لێ دراوە.


ئەم بوردوومانەی باڵیۆزخانەکەی ئەمەریکا، ڕۆژێک پاش ئەو یەکەم سەردانە کتوپڕەی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بۆ عێراق و سەردانکردنی هێزەکانی لەو وڵاتە. هاوکات یەکەم سەردانیەتی بۆ وڵاتێکی پڕ لە ململانێ و ڕێک پاش چەند ڕۆژێکیشە لە بڕیاردان لە کیشانەوی هێزەکانی لە وڵاتی سووریای دراوسێی عێراق.

زریان زیاد