Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شەر لە عەفرین بەردەوامە و چەكدارەكانی سوپای ئازاد دەستیان بە پاشەكەشێكردووە

عەفرین- KDP.info/   دوای راوەستانی شەڕی نێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا و هێزەكانی یەپەگە لە شاری عەفرین و دەورووبەری بۆ ماوەی سێ رۆژ،  سێشەممە دووبارە شەڕ دەستی پێكردەوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هاوار بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی سێشەممە لە نزیك گوندی بەنێ سەر بە شاری عەفرین دووبارە شەڕ لە نێوان گروپە چەكدارەكانی سوپای ئازادی سووریا و یەكینەكانی پاراستنی گەلدا دەستی پێكردووە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان بەلایەنی كەمەوە 7 چەكداری سەر بە سوپای ئازاد كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوونە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بە هۆی بەردەوامی شەڕەكەوە چەكدارەكانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا ناچار مانە كە لە ناوچەكە پاشەكەشی بكەن.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە 25ی مانگی گولانی ئەمساڵەوە شەڕ لە نێوان یەپەگە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا دەستی پێكردووە و تا ئێستە هەر بەردەوامە.