Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەسوكاری قوربانیانی روبوسكی لە جیاتی قەرەبوو بكرنەوە سزا دران

دیاربەكر-  KDP.info/  دادگای توركیا سەبارەت بە دۆزی روبوسكی بڕیاری خۆی دەركرد و بە پێی بڕیاری دادگا دەبێت كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی روبوسكی لە جیاتی هەر قوربانییەك 1500 دۆلاری ئەمەریكی بداتە حكوومەتی توركیا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە دوای تێپەڕبوونی 500  رۆژ لە سەر رووداوەكەی گوندی روبوسكی نە تەنیا دەوڵەت كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكەی قەرەبوو نەكردۆتەوە، بەڵكو دادگا بڕیاری داوە كە دەبێت كەسوكاری قوربانییەكان بە هۆی بەزاندنی نایاسایی سنورەكانی توركیا لە لایەن قوربانییەكانەوە، بۆ هەر قوربانییەك بە بڕەی 1500 دۆلاری ئەمەریكی وەكو سزا بدنەوە حكوومەتی توركیا.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2011دا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە گوندی روبوسكی هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك هاووڵاتی كورد و لە ئەنجامدا 34 هاووڵاتی كورد گیانیان لە دەست دا.