ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: تائێستە تەنھا 950کەس سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدەرانی کردووە، کە ئەمەش رێژەیەکی کەمە لەچاو ژمارەی دەنگدەرانی شاری ھەولێر.
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: لە15ئەم مانگە تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران دەستی پێکردووە و تاوەکو 20رۆژ بەردەوام دەبێت، ھاووڵاتیانیش دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان .
محەمەد ساڵح رونیشکردەوە، لەو ماوەی کە بنکەکانی دەنگدان بەروی ھاووڵاتیان کراونەتەوە،30کەس داوای گواستنەوەی شوێنی دەنگدانیان کردووە.