Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوای کۆتایی ھاتنی پشوو پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سازکرد

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی پشوی پەرلەمانی یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوەچوو و بڕیار بوو دەنگدان لەسەر پێنج پڕۆژە یاسا بدرێت، بەڵام بەھۆی ھەبوونی ناکۆکی لە بارەی دوو پڕۆژە یاسا دواخرا بۆ کاتێکی دیکە.

ئەشواق جاف گوتیشی: یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانەی کە ناکۆکی لەسەر بو باس فرۆشتن وبەکرێدانی مالی دەولەت دەکات،کە ناکۆکی لە گەڵ شەریعەتی ئیسلام ھەبوو بۆیە دواخرا ودەنگی لەسەر نەدرا وپڕۆژە یاساکەی دیکە پەیوەندی بە بانکی ناوەندی ھەبوو ،بەڵام ئەویش دەنگی لەبارەوە نەدراودواخرا.

جاف رونیشیکردوە،دەنگدان لەبارەی سێ پڕۆژە یاساش درا ئەوانەش پڕۆژە یاسای رێکكەوتنی راھێنانی ھێزی ئەمنی عێراقی وھەموارکردنەوەی یەکەم بۆ یاسای ئەمری سولتەی ئیئتیلافی ژمارە 87بۆ ساڵی 2004وھەروەھا ھەموارکردنی پێنجەم بۆ یاسای ئەنجومەنی شورای دەولە ژمارە 65بۆ ساڵی 1979.