جەلەولا-تایبەت بەKDP.info/ کامەران مەحمەد بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولابە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پیشمەرگەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتی گەرانەوەی لە مۆڵەت بۆ دوام لەرێگا بۆمبێکی چێنراو بە تۆتۆمبێلەکەیدا تەقیەوە، لە ئاکامدا بەسەختی برینداربوو.
کامەران مەحمەد گوتیشی: دوای تەقینەوەکە گەیندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
مەحمەد راشیگەیاند: ئەو پێشمەرگەیە ناوی ئەرکان مەھدی شامارە و پێشتر لە ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا دوامی دەکرد،ب ەڵام دواتر گواستراوە بۆ لیوای سێی سوپای عێراق.