هه‌ولێر - تایبەت بۆ KDP.info/ له چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو تێكه‌ڵاوی كچ و كوڕ له زانكۆكاندا ده‌بێت جیابكرێنه‌وه، چونكه وه‌ك ئاگر و به‌نزین وان بۆیه‌كتری. دوای ئه‌م لێدوانه‌ش ركخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران داوای روونكردنه‌وه له ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له گه‌ڵ گۆڤاری "سپی" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆر جار كچ و كوڕانی زانكۆ، به‌هۆی تێكەوڵابوونیان چه‌ند شتێك رووده‌دات، زۆر جار ئه‌و كچانه له به‌ر خۆ جوانكردن و سه‌رنجڕاكێشانی كوڕان، ناپه‌رژێنه سه‌ر خوێندن و كوڕانیش به‌هه‌مان شێوه، ناوبراو ده‌شڵێت: پێویسته ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌كه‌ی خۆیان بن و سه‌رگه‌رم نه‌كرێن به‌غه‌ریزه‌كانیانه‌وه. ده‌بێت كۆمه‌ڵگە له‌وه بپارێزرێت وه‌ك ئاگر و به‌نزین له ته‌نیشت یه‌كیانه‌وه دابنێین.
|
و لێدوانه‌ی عه‌لی باپیر جۆرێكه له به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازاد و ئازادی تاك كۆمه‌ڵگە كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه مامۆستا عه‌لی باپیر له جێگای كۆمه‌ڵگە بڕیار ده‌دات |
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان له زانكۆكاندا له‌مباره‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆی سلێمانی بۆKDP.info گوتی: ئه‌و بۆچوونه بۆ مه‌سه‌له‌ی زانستی به‌كارناهێنرێت، چونكه دین بۆ كۆمه‌ڵگە هاتووه و ژیانی تایبه‌تی له‌ناو ژیانی گشتی رێكده‌خات و ئه‌وه گشت گیرناكرێت به كچان و كوڕانی زانكۆكانه‌وه. ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ره‌فتاری تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌نیا خۆشی له ماڵه‌وه‌بێت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، هه‌ڵسوكه‌وتی شیاو نه‌بێت هه‌ر قه‌یران و ئاڵۆزی ده‌خاته‌وه و هه‌مان كه‌س هاته ناوه‌ندی زانكۆوه، هه‌مان گرفت دروست ده‌كات. واته په‌یوه‌ندی به ره‌فتاری تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ی زانكۆ ناوه‌ندێك بێت بۆ هه‌مواركردنی ناشه‌رعییه‌تی كچ و كوڕ. گوتیشی: ئه‌و ده‌سته‌واژه ناته‌واوه بۆ زانكۆكان، چونكه كچان و كوڕان له زانكۆكان له رووی جه‌سته‌یی و عه‌قڵ و هۆشیارییه‌وه گه‌شه‌یان كردووه له‌وه‌دانه‌ماوه به‌و شێوه‌ی گوماناوی ته‌ماشا بكرێت، چونكه ئه‌وه ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمیه نه‌ك پاركێكی گەشتوگوزاری و شوێنێكی گشتی .
له‌مباره‌وه هودا خه‌لیل چالاكوانی ئافره‌تان و رۆژنامه‌نووس بۆKDP.info گوتی: ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌لی باپیر جۆرێكه له به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازاد و ئازادی تاك كۆمه‌ڵگە كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه مامۆستا عه‌لی باپیر له جێگای كۆمه‌ڵگە بڕیار ده‌دات و بیرده‌كاته‌وه ئه‌مه خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگە نییه.
|
به‌ڵێ ئه‌و قسانه ده‌ربڕی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه. |
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و وه‌ك تاكێكی مێینه له كۆمه‌ڵگە ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵاوی كچ و كوڕ له زانكۆ حه‌رام بێت، ئه‌وه بوونی فره‌ژنیش له كۆمه‌ڵگە پێشێلكردنی مافی ژنانه، گوتیشی: ئه‌گه‌ر بێت و به‌م بیكردنه‌وه‌یه كۆمه‌ڵ بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه ده‌بێت له ئێستەوه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بخرێته ژێر پرسیاره‌وه؟ چونكه خۆشیان نازانن چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ كۆمه‌ڵگەی كوردستان.
هاوكات به‌پێی زانیاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له ناو رێكخستنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سه‌ر ئه‌و قسه‌یه نیگه‌رانی دروست بووه، به‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه ده‌كرێته كارتێكی فشار له لایه‌ن هێزه علمانییه‌كانه‌وه دژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌مباره‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی نووسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه بۆKDP.info گوتی: مامۆستا وتویه‌تی كه تێكه‌ڵاوی كچ و كوڕ له زانكۆكاندا به‌شتێكی نازانستی ده‌زانم، چونكه ئێمه ئاگادارین كه زۆر جار كچ و كوڕان كێشه له نێوانیان روویداوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه قسه‌كانی له سه‌ر بنه‌مای زانستی نه‌كردووه، ئه‌و وته‌بێژه‌ی كۆمه‌ڵ گوتی: ئه‌و قسانه له سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی مامۆستا خۆی بووه و له سه‌ر بنه‌مای راپرسی زانستی نه‌بووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قسانه ده‌ربڕی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه ئه‌و گوته‌بێژه گوتی: به‌ڵێ ئه‌و قسانه ده‌ربڕی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه.
له‌مباره‌وه سه‌روه‌ر پێنجوێنی توێژه‌رێكی بواری ئاینی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: گه‌ر عه‌لی باپیر، به‌كۆپیكردنی فه‌توای وه‌هابییه‌كان به‌حه‌رامكردنی تێكه‌ڵاوی ده‌یه‌وێت تێكه‌ڵاویی خوێندكارانی زانكۆ قه‌ده‌غه بكات، ده‌ی ئه‌و فه‌توایه هه‌موو تێكه‌ڵاوییه‌ك ده‌گرێته‌وه، ده‌ی با عه‌لی باپیر نه‌چێته هۆڵی پارله‌مانه‌وه، چونكه له‌وێش تێكه‌ڵاوی هه‌یه و هه‌مان ئه‌و بارودۆخه له‌وێش پێكهاتووه، كه به‌پێی فه‌توای حه‌رامكردنی (اختلاگ) نادروسته! ده‌ی با ئیسلامییه‌كان بۆ كاروباری خۆیان نه‌چنه فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومییه‌وه، چونكه له‌وێش هه‌مان تێكه‌ڵاوی هه‌یه! .
كارزان هەورامی