روسیا – KDP.info / روسیا فرۆکەی جەنگی كا 52 ی تیمساح دەداتە عێراق و پێدانی ئەو فرۆکانەش دەکەوێتە چوارچێوەی رێککەوتنی ساڵی پار، کە لە نێوان مۆسکۆ و بەغدا بە بڕی پتر لە چوار ملیار دۆلار ئیمزای لەسەر کرا، ئاژانسی ئەنتەر فاکسی روسیا بڵاویکردەوە : کە حکوومەتی روسیا پابەندبوونی خۆی نیشانداوە بە پێدانی فرۆکەی جەنگی كا 52 ی تیمساح لە جۆری Mi-28NE کە ئەوێش دەچێتە چوارچێوەی رێککەوتنی سالی 2012 نێوان هەردوو وڵات، هاوکات ئاژانسی ئینتەر فاکسی ئەوەشی خستەروو؛ کە بێجگە لەم فرۆکانە، رووسیا فرۆکەی مێک 29، و30 و هەروەها فرۆکەی هێرشبەری جەنگی -28، و42 بانتسیر دەداتە عێراق ، خۆ پر چەککردنی سوپای عیراق لە کاتیکدایە، کە زۆربەی لایەنەکانی عیراق بە تایبەت کورد، نارازین، پیان وایە عێراق ئەوەندەی پێویستی بە باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان هەیە، پێوستی بە کرینی چەکی قورس و خۆ پر چەککردن نییە .