Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چاودێرانی سیاسی عێراق: لەسەردەمی روحانی پەیوەندی بەغداو تاران باشتر دەبێت

تاران –KDP.info/ چاودێرانی عێراقی پێان وایە بە هاتنی حەسن روحانی بۆ کورسی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران باشتر ببێت ،هاوکات بەدووریشیان زانی کە دەستنیشناکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق لەلایەن ئێرانەوە بریاری لەسەر بدرێت،  ماڵپەری مەدا پریس بەدوادچونێکی لەوباریەوە کردووە رای ژمارەیەک چاودێری وەرگرتووە، زۆربەی چاودێران پێان وایە سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە عێراق بەستەڵکە و لەلایەن رابەری باڵای ئێرانەوە عەلی خامنەئیی بەرێوەدەچێت و سەرۆک کۆماری نوێ رۆلی باڵای نابێت و هاوکات پیشبینی باشتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیشیان کردووە، لەبارەی ئەگەری باڵادەستی ئێران لە دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، زۆربەی چاودێرەکان پێیان وایە، هەڵبژاردەنەکان لە عێراق کاریگەری دەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵام رای ئێرانیش پر بایەخ دەبێت بەتایبەت بۆ پارتەکانی شیعە مەزهەب لەو وڵاتدا .