Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەسەد: سعودیە و قەتەر و تورکیا دەست لە کاروباری ناوخۆی سوریا وەردەدەن

دیمەشق –  KDP.info/ بەشار ئەسەد سەرۆکی رژیمی سوریا هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و قەتەر و تورکیا و بەریتانیای تۆمەتبار کرد، بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی و هاوکات ئێران و روسیا بە وڵاتانی هاریکاری سوریا ناوبرد ، لە دیمانەیەکی دا لە گەل رۆژنامەی فرانکفۆرتزی ئەڵمانیا بەشار ئەسەد رایگەیاند: جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان وڵاتێک هاریکاریت پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی سەروەرەی ولاتەکەت بپارێزیت و وڵاتێکیش بێت دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەت وەربدات و شەڕ و فتنە دروست بکات، نموونەی ئەمە بەریتانیا و سعودیە و قەتر و تورکیایە کە  شەڕ و فتنە لە سوریا دەنێنەوە، ئەمە پێچەوانی هەموو یاساکانی نیودەوڵەتییە، لەبارەی هەڵویستی ئەو لەبارەی بەریتانیاو فەرنسا بەشار ئەسەد رایگەیاند: وا پێدەچێت . ئەو دوو وڵاتە بیریان چۆبێتەوە کە  داگیرکاری مێژووی ئەو ناوچەیە بوونە و ئێستاش لە رێگای بەکرێگیراوەکانیان وەک سعودیە و قەتربە پیترۆ دۆلار  نیازی گڵاوی خۆیان دووبارە دەکەنەوە .