ئەستەمبۆڵ–KDP.info/ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دەرنجامی دەستپیکردەنەوەی خۆپێشاندانەکان پۆلیسی تورکیا رووبەرووی خۆپیشاندەران بوویەوە و بە دەیان کەسیان لێدەستگیر کرد . هاوکات لە گەڵ بانگەوازی هەردوو سەندیکای گەورەی کریکاران بۆ سازکردنی خۆپیشاندانی فراوان و سەرتا سەری ، ئەمرۆ پۆلیسی تورکیا لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە رووبەرووی خۆپیشاندەران بوویەوە و دەیان کەسی لە خۆپیشاندەران دەستگیرکرد، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوای لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەرداری ئاژاوەگیری بن و ئەو نیازی نیە تورکیا لە چەمکی دیموکراسی بێبەش بکات، یان بیەوێت تاک لایەنە بریار بدات ، بەڵکو بریار بۆ هەر شتێک دواجار بۆ گەلی تورکیا دەبێت، ئەردۆغان هەروەها دووپاتیکردەوە : کە حکومەتی تورکیا بەهێزەو چۆک بۆ داوای کۆمەڵە کەسێک داناننێت کە کەمینەن .