Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

محەمەد ئاڵتان: حكوومەت هیچ هەنگاوێكی دیموكراتیكی نەناوە

وان- KDP.info/ رۆژی دوو شەممە لە شاری وانی باكووری كوردستان كۆنفرانسێك لە ژێر ناوی كۆنفرانسی دەسەڵاتە هەرێمییەكان ساز كرا و لەم كۆنفرانسەدا چەندین رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆی ئامادە بوون و باسی چۆنیەتی چارەسەر كردنی پرسی كورد و قۆناغی چارەسەرییان كرد.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردووەتەوە كە مامۆستا زانكۆ و نووسەری ناوداری تورك پروفسۆر دكتۆر محەمەد ئاڵتان گوتەیەكی پێشكەش كردووە و باسی قۆناغی چارەسەری و هەنگاوە پێویستەكانی كردووە و گوتوویەتی: كورد لە مەرحەلەی یەكەمی قۆناغی چارەسەریدا توانیویەتی بە سەركەوتووی هەنگاوی ئەرێنی بنێت و هەر بە هۆی ئەم هەنگاوە ئەرێنیانەی كوردەوە بوو كە مەرحەلەی یەكەم بە سەركەوتوویی كۆتایی پێهات.

ئاڵتان لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە قۆناغەكە بە هەنگاوی یەك لایەنە سەركەوتوو نابێت و دەبێ دەوڵەتی توركیایش هەنگاوی دیموكراتیك بنێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی توركیا تا ئێستا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا هیچ جۆرە هەنگاوێكی دیموكراتیكی نەناوە.