Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بولەنت ئارنج: ئەگەر پێویست بكات بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپێشاندەرەكان سوپایش بەكار دەهێنین

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوای هێرشەكانی رۆژی شەممە و یەك شەممەی ئەم هەفتەیەی پولیسی توركیا بۆ سەر خۆپێشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیمی شاری ئەستەنبۆل، بارودۆخەكە ئاڵۆزتر بوو و رۆژی دوو شەممەیش زیاتر لە 900 هەزار كەس لە ئەستەنبۆڵ دەستیان بە مانگرتن كرد.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكە خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە بۆ دەربڕینی نارەزایەتی لە دژی هەڵوێستی حكوومەت و پولیسی توركیا رۆژی دوو شەممە زۆربەی هەرە زۆری ئەندامانی سەندیكاكانی توركیا بە مەبەستی پشتگیری كردن لە خۆپێشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیم دەستیان بە مانگرتن كرد و پولیسی توركیایش هێرشی كردە سەر مانگرتووەكان.

لەم بارەیشەوە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج ئاماژەی بەوە كردووە كە پولیس مۆڵەت بە هیچ جۆرە گردبوونەوەیەكی نایاسایی لە هیچ شوێنێكی توركیا نادات و ئەگەر هێزی پولیس بۆ كونترۆڵ كردنی باوردۆخەكە تێر نەكات ئەوا حكوومەت ئامادەیە كە بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپێشاندەرەكان و كونترۆڵ كردنی بارودۆخەكە سوپا و هێزی سەربازیش بەكار بهێنێت.