ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ دوای ئەوەی رۆژی دوو شەممە لە ئەستەنبۆڵ نزیكەی یەك میلیون كەس بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر هەڵوێستی پولیس و حكوومەتی توركیا لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم دەستیان بە مانگرتن كرد، حكوومەتی توركیایش بە مەبەستی ترساندنی خۆپێشاندەرەكان هەڕەشە لە خۆپێشاندەرەكان دەكات.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاوی كردەوە كە رۆژی دوو شەممە وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گوللەر داوای لە خۆپێشاندەرەكان كردووە كە كۆتایی بە خۆپێشاندانەكان بهێنن چوونكە ئەم خۆپێشاندانانە نایاسایین و پولیسی توركیایش لە دژی هەر جۆرە خۆپێشاندانێكی نایاسایی هەڵسووكەوتی توندی دەبێت.
وەزیری ناوخۆی توركیا هەروەها داوای لەو كارمەندانەی حكوومەت كردووە كە بەشدارییان لە مانگرتنەكە كردووە و گوتوویەتی: دەبێت بە خێرایی واز لەم مانگرتنە بهێنن چوونكە دواجار رووبەرووی یاسا دەكرنەوە و خۆتان لە ئەنجامەكان بەرپرسیار دەبن.